تەقینەوەی تێرۆریستی لە بەغدا
" سەعد مەعەن وتەبێژی ئوپراسیونی بەغدا ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی چەن بۆمبی چێندراو لە ناوچەی " ئەلشەعب " لە باکووری بەغدا ، دوو شاروومەندی ئێراقی کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەوال دەری ئەهلو بەيت .ابنا ؛ هەروەها لە تەقینەوەگەلێک کە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی " ئەلسەدر " لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا و ناوچەی " باب ئەلشێخ " ناوەندی بەغدا ڕووی دا ، ژۆمارێک لە شاروومەندانی عێراقی بریندار بوون . چەن ڕۆژ لەمەوبەر یەکێک لە گەورەترین بازاڕی مێوە و سەوزە لە ناوچەی بازەرگانیی " جەمیلە " لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دوو کەس کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون . لە حاڵێکدا کە هێزە هاوبەشەکانی ئێراقی لە هەوڵ دان بۆ سەندنەوەی شاری مووسڵ لە چنگ تێڕۆڕیستانی داعشی و سەرکەوتنی بەرچاویان دەس کەوتووە ، ئەندامانی تێرۆریستی هەروا درێژە ئەدەن بە کوشتاری کەسانی مەدەنی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێراق بە تایبەت بەغدا . شاندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (یونامی ) ئەم دواییە لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند: زیاتر لە هەزار و 700 عێراقی لە مانگی ئوکتوبری 2016 بە هۆی توند و تیژیەوە گیانی خویان لەدەس داوە .
١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٠٠
News ID: 795424
" سەعد مەعەن وتەبێژی ئوپراسیونی بەغدا ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی چەن بۆمبای چێندراو لە ناوچەی " ئەلشەعب " لە باکووری بەغدا ، دوو شاروومەندی ئێراقی کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون .